1 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
قالیباف: تا مهرجهكانمان جێبهجێ نهكرێن گهرووی هورمز ناكهینهوه
پهیام
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند دەبێت بە عەقڵانییەتەوە شەڕ بکرێت و لە کاتی گونجاودا دانوستان بکرێت، هاوکات رایگەیاند، گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا ئەو کاتەی کە واشنتن پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت.
لە لێدوانێکدا قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە هیچ دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ هەلومەرجی پێشووی دانوستانەکان یان کردنەوەی گەرووی هورمز نییە، مەگەر ئەوەی مەرجەکانی تاران جێبەجێ بکرێن. ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە مافە ڕەواکانی گەلی ئێران بناسرێن و واشنتن بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات. هەروەها هەڵوێستە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی بە ڕوون، لۆژیکی و نەگۆڕ وەسف کرد کە جێگەی سازش لەسەرکردن نین.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرای کرد کە پەیام و مەرجەکانیان بە ڕاشکاوی لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بە لایەنی بەرانبەر گەیاندووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە دوژمن بە باشی دەزانێت ڕێڕەوی فێڵکردن و سەپاندنی مەرج بە شێوەی تاکلایەنانە داخراوە. راشیگەیاند، دەبێت بە شێوەیەکی هۆشمەندانە و بەهێزەوە بچنە ناو شەڕەوە و لە کاتی گونجاویشدا بە لۆژیک و هێزەوە دانوستان بکەن.
سەبارەت بە بۆچوونە ناوخۆییەکانیش، قالیباف ڕەخنەی لە هەردوو ئاراستە جیاوازەکە گرت و ڕایگەیاند؛ ئەو تێڕوانینەی کە تەنها باسی شەڕ دەکات و هیچ میکانیزمێکی بۆ کۆتاییهێنان نییە و ڕێگەی دیپلۆماسی ڕەتدەکاتەوە، وڵات بە کردەیی بەرەو شەڕێکی بێکۆتایی و پڕ لە زیان دەبات. لەبەرانبەریشدا، ئەو ڕەوتەی کە داوای خۆبەدەستەوەدان بە دوژمن و قبوڵکردنی مەرجەکانی دەکات، سامان و کەرامەتی نیشتمانیی وڵات ڕادەستی دوژمن دەکات، کە بە بڕوای ئەو هەردووکیان تووشی هەڵەی لێکدانەوە بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە