1 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

پەیام

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنجامی تەقەکردندا لە نزیک ئۆردوگایەکی باکووری رۆژاوای ڕامەڵڵا، ئیسرائیلییەک کوژرا. لە ڕووداوێکی دیکەشدا لە جنین فەلەستینییەک کوژرا و سوپای ئیسرائیلیش گەڕان و پشکنینی فراوانی بۆ دۆزینەوەی هێرشبەران دەستپێکردووە. 

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە نزیک ئۆردوگای نەڤێ تسۆف (حەلمیشی پێشوو) لە ناوەڕاستی کەناری خۆراوا ڕوویداوە. بەپێی زانیارییەکان، کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە کە تابلۆی فەلەستینی پێوە بووە، تەقەی لە ژمارەیەک ئیسرائیلی کردووە، دواتریش هێرشبەرەکە شوێنەکەی بەجێهێشتووە. 

دواتر، هێزێکی زۆری سوپا و پۆلیسی ئیسرائیل گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەروازەکانی ناوچەکەیان داخست. بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئەیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل فەرمانی کردووە هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت بۆ دەستگیرکردنی هێرشبەرەکە کە بە چەکەکەیەوە هەڵاتووە. 

لە لایەکی دیکەوە و لە ڕووداوێکی جیادا، هێزەکانی ئیسرائیل تەقەیان لە دوو فەلەستینی کرد لە نزیک بازگەیەک لە ڕۆژهەڵاتی جنین لە باکووری کەناری خۆراوا. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان کەسێکیان کوشتووە و یەکێکی دیکەشیان دەستگیرکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەی ڕووناکی: قەرزە کۆنەکان بەبێ داشکاندن دەکرێنە قیستی مانگانە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ جه‌نگی دژ به‌ حوسییه‌كان؛ سعودییه‌ هانای بۆ سووریا بردووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگای قودس: به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشێلكاری ئه‌نجام درا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەڕەشەكانی ترەمپ هیچ ئەنجامێكی نابێت و بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: لە دوو مانگدا یەك ملیار بەرمیل نەوتمان لە هورمز دەربازكردووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەگەڵ بەردەوامی بۆردومانەكان، قوتابیانی غەززە دەگەڕێنەوە بۆ خوێندن

سەرەتا