1 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان له هێرشێكی ئاسمانییدا ده پێگهی له ئهفغانستان بۆردومان كرد
پهیام
لە وەڵامی هێرشە درۆنییەکاندا، پاکستان ١٠ پێگەی لە ناوەوەی ئەفغانستان بۆردومان کرد و هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شارەکانی ئەو وڵاتە فراوانتر كردووه.
عەتاوڵا تارار، وەزیری زانیاریی پاکستان، بەرەبەیانی ئهمڕۆ پێنجشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە چوارچێوەی «بەرگری لە خۆكردن»دا هێرشی وردی کردووەتە سەر ١٠ پێگە لە ناوخۆی ئەفغانستاندا، کە بۆ کۆگاکردن و ئاڕاستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) دژی ئامانجەکان لە پاکستان بەکاردەهێنران. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاکستان ڕۆژی چوارشەممە چەندین درۆنی لە ئاسمانی ئەفغانستانەوە ئاشکرا کردووە و پێش گەیشتنیان بە ئامانجەکانیان لەناویان بردبوون.
تارار جەختیشی کردەوە کە پاکستان بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکات هیچ هێرشێک ناکات کە لە خاکی ئەفغانستانەوە بکرێتە سەری، جا لەلایەن گرووپە تێرۆریستییەکانەوە بێت یان لەلایەن ڕژێمی تاڵیبان خۆیەوە. ئەم پەرەسەندنە نوێیەی نێوان دوو وڵاتە دراوسێکە لە کاتێکدایە کە هێزی ئاسمانیی پاکستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر شارەکانی ئەفغانستان.
پێشتر بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاندبوو کە هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان بە ڕابەرایەتیی بزووتنەوەی تاڵیبان، هەشت درۆنیان ئاڕاستە کردووە و بۆردومانی پێگە سنوورییەکانی پاکستانیان کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە