1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
تورکیا بنکەی سەربازیی باشیک ڕادهستی عێراق دهكاتهوه
تورکیا و عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕێککەوتنی فەرمیی خۆیان بۆ ڕادەستکردنی قۆناغ بە قۆناغی بنکەی سەربازیی زلیکان لە باشیک بە حکوومەتی فیدراڵی ڕاگەیاند.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بەپێی میکانیزم و خشتەیەکی دیاریکراو هێزەکانی تورکیا سەربازگەی زلیکان ڕادەستی سوپای عێراق بکەنەوە.
هاوکات تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەت بۆ سووریا و عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ستایشی بڕیارەکەی کرد بەوەی سەروەریی بەغدا و ئاسایشی ئەنقەرەی مسۆگەر کردووە؛ هەروەها هەردوو وڵات تەبایی خۆیان نیشان دا بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی تەواوی دەوڵەت لە شەنگال و کۆتاییهێنان بە بوونی چەکدارە قەدەغەکراوەکان.
ئەم لێکتێگەیشتنە ئەمنییە لە کاتێکدایە کە بەغدا کار بۆ یەکخستنی بڕیاری ئەمنی و چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکان لە ناوچەی شەنگال دەکات. و
سوپای تورکیا لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا و لە سەردەمی شەڕی دژ بە ڕێکخراوی داعشدا، بنکەی سەربازیی زلیکانی لە باشیک بە نزیکەی ٦٠٠ سەربازەوە دامەزراند، ئەمەش لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ببووە جێگەی ناڕەزایەتیی بەردەوامی بەغدا و دروستبوونی گرژی لەنێوان هەردوو وڵات بەهۆی بەزاندنی سەروەریی خاکی عێراقەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە