52 خولەک پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ٥٠%ـی کێڵگەی گازی پارسمان چاککردوەتەوە و بۆ زستان تەواو دەبێت

پەیام
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتەوە ڕایگەیاند، تاران توانیویەتی نزیکەی لەسەدا ٥٠ی توانای بەرهەمهێنانی ڕاوەستاوی کێڵگەی گازی پارسی باشوور بگەڕێنێتەوە و پێش زستان بەتەواوی چاکیان دەکاتەوە. 
ئەحمەد زارعکار، یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە کە تەواوی کارەکانی چاکسازی کە پلانیان بۆ دانراوە بەرەوپێشچوونی باشیان هەبووە، بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت سەرجەم قۆناغەکان بە پێی هاتنی وەرزی سەرما و بەکارهێنانی زیاتری سوتەمەنی تەواو ببن. 
ئەم پێشکەوتنە لە کاتێکدایە کە هەمان بەرپرس لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، تا ئەو کاتە توانراوە نزیکەی لەسەدا ٤٠ی توانای بەرهەمهێنانی زیانپێکەوتووی ئەو کێڵگەیە بخەرێتەوە گەڕ. 
کێڵگەی پارسی باشوور کە دەکەوێتە پارێزگای بووشەهر لە باشووری ئێران، بە گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتیی ئەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت. ئەم کێڵگەیە بەشێکە لە گەورەترین کێڵگەی گازی دەریایی لە جیهاندا کە ئێران و قەتەر لە ئاوەکانی کەنداو دابەشیان کردووە و بەشەکەی قەتەریش بە "کێڵگەی باکوور" دەناسرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: ٥٠%ـی کێڵگەی گازی پارسمان چاککردوەتەوە و بۆ زستان تەواو دەبێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ سزاكانی ئه‌مریكا چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌؛ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران خرانه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

سەرەتا