1 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
ڕێڕهوی بارێکی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بەرەو هۆنگ کۆنگی چین گۆڕدراوه
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کرد کە ڕێڕەوی بارێکی پارچەی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ لە کاتی گواستنەوەیدا لە ئوسترالیاوە بۆ ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕوون بەرەو هۆنگ کۆنگ گۆڕدراوە و پێدەچێت چین دەستی بەسەردا گرتبێت.
بەپێی زانیارییەکانی بلومبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، ئەو کەلوپەلانە بە مەبەستی چاککردنەوە لە ئوسترالیاوە بۆ ئەمریکا دەنێردران، بەڵام لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی نێوەندگیرەوە ئاڕاستەکەیان بەرەو هۆنگ کۆنگ گۆڕدراوە و چین دەستی بەسەر پارچەی هەستیاردا گرتووە.
هاوکات ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ بڵاوی کردەوە کە بارەکە شووشەی کابینەی فڕۆکەوان لەخۆدەگرێت کە تەکنەلۆژیای نهێنیی لەسەرە و لە ئێستادا چارەنووسی نادیارە؛ لەبەرانبەردا وهزارهتی جهنگی ئهمریكا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند ئاگاداری ڕووداوەکەیە، بەڵام ئەو پارچانەی فڕۆکەی ئێف ٣٥ لەکارکەوتوون و شیاوی بەکارهێنان نین.
لە کاردانەوەی ئەم ڕووداوەشدا، کۆنگرێسی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی دەستپێکردووە تا هۆکاری لادانی ئەم بارە لە ڕێڕەوی دیاریکراوی خۆی ئاشکرا بکات.
کێشەی گواستنەوەی پارچەکانی ئەم فڕۆکە پێشکەوتووە لە هاوینی ڕابردووەوە لەنێوان چەند وڵاتێکدا دروست بووە، کە ئەمەش ترسی واشنتنی لە کەوتنەدەستی نهێنییە سەربازی و ئەمنییەکان بۆ ڕکابەرە سەرەکییەکەی، بەتایبەت لە سایەی هەستیاریی تەکنەلۆژیای فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ململانێی تەکنەلۆژیی نێوان ئەمریکا و چین، زیاتر کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە