2 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ پێشنیازەکەی ئێرانی لەبارەی ئاگربەست و كردنەوەی هورمز ڕەتکردەوە
پەیام
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازی ئێرانی بۆ ئاگربەستی 7 ڕۆژە و كردنەوەی گەرووی هورمز ڕەتکردەوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی، بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ پێشنیازەکەی ئێرانی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی 7 ڕۆژە ڕەتکردووەتەوە، چونكە پێیوایە تاران مەرجەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی جێبەجێ ناکات.
ئەگەرچی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامن، بەڵام ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری دەسپێکردنەوەی بۆردومانەکان کردووە.
رۆژی 25ی 9ی 2026 تاران لە ڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێشنیازێكی خستبووەڕوو، کە تێیدا داوای ڕاگرتنی کاتیی پێکدادانەکان و کردنەوەی گەرووی هورمز و دەستپێکردنەوەی دانوستانە ناوەکییەکانی دەکرد، لە بەرامبەر ئەوەی ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکان و هەناردەی نەوتی ئێران سووک بکات و بەشێک لە سەروەت و سامانە سڕکراوەکانی بگەڕێنێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە