2 کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

ئێران دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی ژێرئاوی ئەمریكای ڕاگەیاند

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران دەستگرتنی بەسەر فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ژێرئاوی ئەمریكا كە بۆ سیخوڕی لە گەرووی هورمز بەكار دەهێنرا، ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ، یەكشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: لە ئۆپڕاسیۆنێكی ئاڵۆز و هەماهەنگی چاودێریی هەواڵگری و جەنگی ئەلیكترۆنی، دەستی بەسەر فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانێكی پێشكەوتووی ژێرئاوی ئەمریكا لە گەرووی هورمزدا گرتووە.

تەلەفزیۆنی ئێران كە گرتە ڤیدیۆییەكەی پەخش كرد و لەسەر زاری هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە ڕایگەیاند: هێزەكانیان توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ژێرئاوی ئاڵۆز و پێشكەوتووی سوپای تیرۆریستی ئەمریكا دەست بەسەردا بگرن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە بە مەبەستی سیخوڕی لە گەرووی هورمز كاری كردووە و تەنێكی ژێر ئاوی خۆكارە و بە جۆری (ڕیموس 600) ناسێنراوە و ئێستا بە مەبەستی دەرهێنانی زانیاری لە دەستی پسپۆڕاندایە.

بەپێی زانیارییەكانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هەر لەم مانگەشدا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ژێرئاوی ئەمریكا لە گەرووی هورمزدا دەستی بەسەردا گیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: بەدوای چەكی ئەتۆمەوە نین و بەدەستهێنانی بە حەرام دەزانین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی ژێرئاوی ئەمریكای ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ناوچەكە ناسەقامگیر بێت، لێكەوتەكەی بۆ هەمووان دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ لادانی ناتانیاهو، پێنج پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەتەر: لەبری كشانەوە ئیسرائیل ئێستا لەسەدا 70ی غەززەی داگیركردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسییە ئەمنییەكانەوە، لە سعوودیە خوێندن بۆ هەفتەیەك كرا بە ئۆنلاین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌ و پێداگرین له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانمان بۆ كردنه‌وه‌ی هورمز

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: گوێمان لە ترامپ بوو، به‌ڵام چاوەڕێی وەڵامی فەرمین

سەرەتا