2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
قەتەر: لەبری كشانەوە ئیسرائیل ئێستا لەسەدا 70ی غەززەی داگیركردووە
پەیام
قەتەر ڕایدەگەیەنێت: ئیسرائیل زیاتر لە 70 لەسەدی غەززەی داگیر كردووە و گفتوگۆكانی ئەمریكا و ئێرانیش بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە دیوە.
لە دیدارێكیدا لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: بنیامین نەتەنیاهوو گەورەترین كۆسپە لەبەردەم سەرخستنی پڕۆژەكەی سەرۆكی ئەمریكا تایبەت بە كەرتی غەززە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد "دوای ڕێككەوتنی شەرموشەیخ، قەوارەی ئیسرائیل پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە و لەبری كشانەوە، ئێستا زیاتر لە 70 لەسەدی كەرتی غەززەی داگیر كردووە و لە كوشتنی هاووڵاتییانی فەڵەستینیش بەردەوامە، بە جۆرێك نێوەندگیرەكان لیستێكی درێژی پێشێلكارییەكانی حكومەتەكەی نەتەنیاهۆیان لایە.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتن و تارانیش، سەرۆكوەزیرانی قەتەر ئاشكرای كرد "دەوحە چەندین هەفتەیە هەوڵی زیندووكردنەوەی ڕێڕەوی دیپلۆماسی دەدات".
وتیشی: دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان هەر دوو لادا هەبووە و بەرەوپێشچوونی ئەرێنی لە گفتوگۆكاندا بەدی دەكرێت، بەڵام پێویستە وردەكارییەكان تا پێگەیشتنی تەواو بە نهێنی بمێننەوە.
لە كۆتاییشدا ئال سانی هۆشداری دا كە لێكەوتەكانی جەنگ سنووری ناوچەكەی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئابووریی جیهان، هەروەها ڕایگەیاند: هەر ئاڵۆزییەكی نوێ مەترسیی گەورە دروست دەكات كە كەس بەرگەی ناگرێت و سەرجەمی مرۆڤایەتی باجەكەی دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە