1 کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ناوچەكە ناسەقامگیر بێت، لێكەوتەكەی بۆ هەمووان دەبێت

پەیام
 
فەرماندەی سوپای ئێران هۆشداری دەدات ئەگەر ناوچەكە ناسەقامگیر بێت، لێكەوتەكەی بۆ هەمووان وەك یەك دەبێت.

ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە فێستیڤاڵی نیشتمانیی سەربازی ئێرانیدا ڕایگەیاند: جەنگی سەپێنراو لە قۆناغێكی چارەنووسسازدایە و تا ئێستا كۆتایی نەهاتووە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد "دوژمن لە لێكدانەوەكانیدا هەڵەی كرد كە پێی وابوو بە تیرۆركردنی ڕێبەر و  فەرماندەكان، ئێران تووشی داڕمان دەبێت، بەڵام سوپا ئامادەی وەشاندنی گورزی سەختە".

حاتەمی هۆشداری دایە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان كە ئەگەر بڕیار بێت ناوچەكە نائارام بێت، ئەم نائارامییە بۆ هەمووان دەبێت وتیشی: ناكرێت ئێران لە بازرگانی و ژیان بێبەش بكرێت و ئەوانی دیكە لە ڕێگەی دوورەوە سوودی لێ وەرگرن!

بەرپرسە سەربازییەكەی ئێران هەروەها جەختی كردەوە لەوەی گەرووی هورمز گەرووی شەرەفە و ڕێگە نادرێت دوژمنانی وڵات لەم ڕێڕەوە گەورەیە سوودمەند بن، كاتێك ئێرانییەكان لێی بێبەشن.

سەركردەی سوپای ئێران ڕووی دەمی كردە وڵاتانی دراوسێ و وتی: هاوكاریی ئەمریكا ئاسایش ناهێنێت، بەڵكو سەقامگیری و ئارامی بە دەستی دەوڵەتانی ناوچەكەیە، ئەوەش لە ڕێگەی نەهێشتن و دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فەراهەم دەبێت، ئەو ڕۆژەش زۆر دوور نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی ژێرئاوی ئەمریكای ڕاگەیاند

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ناوچەكە ناسەقامگیر بێت، لێكەوتەكەی بۆ هەمووان دەبێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ لادانی ناتانیاهو، پێنج پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەتەر: لەبری كشانەوە ئیسرائیل ئێستا لەسەدا 70ی غەززەی داگیركردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسییە ئەمنییەكانەوە، لە سعوودیە خوێندن بۆ هەفتەیەك كرا بە ئۆنلاین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌ و پێداگرین له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانمان بۆ كردنه‌وه‌ی هورمز

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: گوێمان لە ترامپ بوو، به‌ڵام چاوەڕێی وەڵامی فەرمین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامدانەوەی سەربازیمان بۆ سنوورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكان نابێت

سەرەتا