2 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی مەترسییە ئەمنییەكانەوە، لە سعوودیە خوێندن بۆ هەفتەیەك كرا بە ئۆنلاین
پەیام
دەسەڵاتدارانی سعودیە پڕۆسەی خوێندنی ئامادەیی نێو پۆلیان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە پایتەخت بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕاگرت.
لە نوێترین گۆڕانكاریدا و پاش توندبوونەوەی ئاڵۆزییەكان لەگەڵ حووسییەكانی یەمەن و مەترسییەكانیان لەسەر وڵاتەكە، دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاریان داوە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە سەرجەم قوتابخانەكانی ڕیازی پایتەخت پڕۆسەی خوێندن بكە بە ئۆنلاین، بەبێ ئەوەی بە فەڕمی هۆكارەكەی ئاشكرا بكەن.
بەپێی ئەو نامانەی لە لەلایەن قوتابخانەكانەوە بە سەرپەرشتیاری قوتابیان گەیشتووە، بڕیارەكە لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە تا پێنجەشەمەی داهاتوو دەگرێتەوە و سەرجەم قوتابیان و كارمەندانی ئیداری و پەروەردەییش دەگرێتەوە.
هەر چەندە تا ئێستا بە فەرمی هۆكارەكەی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام بەپێی ئەوەی ئاژانسی فڕانس پرێس ڕایگەیاندووە "پێشبینی دەكرێت بەهۆی مەترسیی هێرشی حووسییەكانەوە بێت كە ناوە ناوە وڵاتەكە لە ڕێگەی درۆن و مووشەكەوە بە ئامانج دەگرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە