1 کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

بۆ لادانی ناتانیاهو، پێنج پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

پەیام

سەركردەی پێنج پارتی ئۆپۆزسیۆنی قەوارەی ئیسرائیل لەسەر یەكخستنی هەوڵەكانیان بۆ لەكارخستنی حكوومەتەكەی بنیامین نەتنیاهو لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی مانگی داهاتوودا و پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ ڕێك كەوتن. 

بەپێی كەناڵی 12ی عیبری، سەركردەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان لەژێر ناوی "كوتلەی گۆڕان" لە ماڵی یائیر لاپید سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن لە تەلئەبیب كۆ بوونەوە و ڕێككەوتننێكی هاوبەشی هەماهەنگییان واژوو كرد و بەڵێنیان دا هێرشی میدیایی دژی یەكتر ڕابگرن و دەستبەجێ دوای هەڵبژاردنەكان بە هاوبەشی كار بۆ مسۆگەركردنی زۆرینەی پەرلەمانی و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بكەن. 

بەپێی ڕێككەوتنەكە، لە ماوەی 48 كاتژمێری دوای كۆبوونەوەكە سێ تیمی هاوبەش بۆ: دانانی بەرنامەی 100 ڕۆژی یەكەمی حكوومەت، سنوورداركردنی ماوەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، داڕشتنی دەستوور و پێكهێنانی لێژنەیەكی فەرمیی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی 7ی تشرینی یەكەمی 2023، پێكدەهێنرێن.  

ئەم هەوڵە لە كاتێكدایە بڕیارە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی قەوارەی ئیسرائیل لە 27ی مانگی داهاتوودا بەڕێوە بچێت، لە كاتێكدا دوایین ڕاپرسییەكان پاشەكشەی پێگەی جەماوەریی هاوپەیمانیەتییەكەی بنیامین نەتانیاهو لە بەرانبەر بەرەی ئۆپۆزیسیۆندا دەردەخەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی ژێرئاوی ئەمریكای ڕاگەیاند

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ناوچەكە ناسەقامگیر بێت، لێكەوتەكەی بۆ هەمووان دەبێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ لادانی ناتانیاهو، پێنج پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەتەر: لەبری كشانەوە ئیسرائیل ئێستا لەسەدا 70ی غەززەی داگیركردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسییە ئەمنییەكانەوە، لە سعوودیە خوێندن بۆ هەفتەیەك كرا بە ئۆنلاین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌ و پێداگرین له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانمان بۆ كردنه‌وه‌ی هورمز

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: گوێمان لە ترامپ بوو، به‌ڵام چاوەڕێی وەڵامی فەرمین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامدانەوەی سەربازیمان بۆ سنوورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكان نابێت

سەرەتا