2 کاتژمێر پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: شهڕ كۆتایی نههاتووه و پێداگرین لهسهر مهرجهكانمان بۆ كردنهوهی هورمز
پهیام
بەرپرسانی باڵای ئێران هۆشداری دەدەن کە شەڕ کۆتایی نەهاتووە و، هاوکات پێداگری لەسەر مەرجەکانیان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەکەنەوە.
فەرماندەی سوپای ئێران ڕایگەیاند هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە و پێویستە وڵاتەکەی لە ئامادەباشیی تەواودا بێت بۆ وەشاندنی گورزی قورس لە دوژمنان. هۆشداریشی دا کە ئەگەر بڕیار بێت ناسەقامگیری و نائارامی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت، ئەوا ئەو دۆخە هەمووان دەگرێتەوە.
لە درێژەی لێدوانەکانیدا، فەرماندەکەی سوپای ئێران پەیامێکی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێ کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاریکردن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاسایش ناهێنێتە ئاراوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئاسایشی ناوچەکە تەنیا بە دەرکردنی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی دەستەبەر دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئێران ڕایگەیاند هێشتا پێداگرە لەسەر ئەو مەرجانەی کە بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز دایناون، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیازەکەی ئێرانی لەو بارەیەوە رەتکردووەتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی گواستوویەتیەوە، ڕایگەیاند: "مەرجەکانمان ڕوون و ئاشکران، هەر هەنگاوێکیش بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بەندە بە جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەوە و بە هیچ شێوەیەک لێیان پاشگەز نابینەوە. " عهراقچی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەش کردەوە کە تاران هیچ کاتێک دەرگای دیپلۆماسی و دانوستانی دانەخستووە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەستبەرداری مافەکانی نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە