1 کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: هەوڵەكانمان بۆ گۆشەگیركردنی ئابووریی ئێران سەركەوتوو بووە

پەیام

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە هەوڵەكانی وڵاتەكەی بە مەبەستی گۆشەگیركردنی ئابووریی ئێران و پەكخستنی هێڵە ئاسمانییەكانی ئەو وڵاتە، ئەنجامی بەرچاوی بەدەست هێناوە. 

سكۆت بێسێنت لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس و لە چاوپێكەوتنێكیشیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن بی سی ئاشكرای كرد "لەسەر فەرمانی ئەو، تیمەكانیان پەیوەندییان بە زیاتر لە 50 وڵاتەوە كردووە بۆ سەپاندنی سنوورداركردنی توند بەسەر بانك و فڕۆكەوانیی ئێراندا، كە لە ئەنجامدا توركیا و عومان گەشتەكانی كۆمپانیای ماهان ئێیریان ڕاگرتووە و ئیماراتیش سەرجەم فڕینەكانی ئێرانی قەدەغە كردووە، بەرپرسانی ئێرانیش دانیان بە كاریگەری سزاكاندا ناوە".

 هەر چەندە چین لە پێشوازی لە گەشتی هەندێك هێڵی ئاسمانیی ئێرانی بەردەوامە و مل بە گوشارەكانی واشنتن نادات.

دووشەممەی ڕابردوو بێسێنت هۆشداری دابوو لەوەی لە 23ی ئەیلوولەوە هەر وڵاتێك سووتەمەنی و خزمەتگوزاری بۆ فڕۆكە ئێرانییەكان دابین بكات، یان تكتیان پێ بفرۆشێت لە سیستمی دۆلاری ئەمریكی بێبەش دەكرێت، هەروەها دابەزینی مێژوویی بەهای ڕیاڵی ئێرانیشی بە نیشانەی سەركەوتنی ئەم سزایانە وەسف كرد. 

هاوكات بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، تیرۆر جۆناسان بێرك جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری دابینكردنی دارایی گەشتێكی دوو هەفتەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا بۆ ئەم مەبەستە كۆتایی پێ هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هەوڵەكانمان بۆ گۆشەگیركردنی ئابووریی ئێران سەركەوتوو بووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا.. به‌ هۆی گومان له‌ بوونی ته‌قه‌مه‌نی؛ ده‌ورووبه‌ری بنكه‌یه‌كی ئاسمانی چۆڵ كرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگایەکی ئەمریکا بە زیاتر لە ٥,٧ ملیار دۆلار سزای بەسەر کۆمپانیای ئەپڵدا سەپاند

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر ژیریی ده‌ستكرد ڕێكه‌وتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ پلانێكی شەڕمان لەگەڵ ئەورووپا نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پێشنیازەکەی ئێرانی لەبارەی ئاگربەست و كردنەوەی هورمز ڕەتکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك پاپا لیۆ سەردانی فەڕەنسا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا و چین لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەستی بازرگانی ڕێك كەوتن

سەرەتا