1 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا و چین لهسهر ژیریی دهستكرد ڕێكهوتن
ئەمریکا و چین بۆ دروستکردنی کەناڵێکی پەیوەندی لەبارەی ژیری دەستکرد ڕێککەوتن
لە میانی سەردانی فەرمی سەرۆکی چین شی جین پینگ بۆ ئەمریکا، هەردوو وڵات لەسەر کردنەوەی کەناڵێکی دیالۆگ لەبارەی ژیری دەستکرد ڕێککەوتن.
لە کۆتایی دیداری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و شی جین پینگ، بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەشت ماددەیی ڕاگەیاندرا کە تێدا هاتووە بڕیار دراوە بە دەستپێکی گفتوگۆ لەبارەی ژیری دەستکرد و دامەزراندنی کەناڵێکی پەیوەندی لەبارەی کۆنتڕۆڵی لێکەوتەکانی ئەو تەکنۆلۆجیایە لە مانگی تشرینی دووەم.
لە دیداری نێوان هەردوو سەرۆکدا، ترامپ خواستی بەشداری لە دانیشتنی بەرپرسانی ئۆپێک کە بە میوانداری چین لە مانگی تشرینی دووەم لە چین بەڕێوەدەچێت نیشان داوە. هاوکات سەرۆکی چین'یش ویستی خۆی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لووتکەی G٢٠ کە مانگی کانوونی یەکەم لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، دەربڕیوە.
هاوکات سوپای هەردوو وڵاتیش لەسەر میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕێککەوتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە