1 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
دادگایەکی ئەمریکا بە زیاتر لە ٥,٧ ملیار دۆلار سزای بەسەر کۆمپانیای ئەپڵدا سەپاند
دادگایەکی ئەمریکا بە زیاتر لە ٥,٧ ملیار دۆلار سزای بەسەر کۆمپانیای ئەپڵدا سەپاند
دەستەی دادوەریی دادگایەکی ئەمریکا بڕیاری دا کۆمپانیای ئەپڵ بە زیاتر لە ٥,٧ ملیار دۆلار سزا بدرێت بەهۆی پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتیی دوو داهێنانی تەکنەلۆژی.
کۆمپانیای "تاکشن تەکنەلۆجی" سکاڵای لە دژی ئەپڵ تۆمار کردبوو و تۆمەتباری کردبوو بەوەی تەکنەلۆجیای لەرزینی تایبەت بەوانی لە بزوێنەری "تاپتیک ئینجن" لە مۆبایلەکانی ئایفۆن و کاتژمێرە زیرەکەکانیدا بەکارهێناوە. لەبەرانبەردا، کۆمپانیای ئەپڵ بە کەناڵی سی ئێن بی سیی ئەمریکی ڕاگەیاند کە بڕیارەکەی ڕۆژی هەینی ڕەتدەکاتەوە و لە دادگای پێداچوونەوە تانەی لێدەدات، هەروەها جەختی کردەوە تەکنەلۆجیای ئەو کۆمپانیایەی بەکارنەهێناوە.
دەستەی دادوەرییەکە ڕایگەیاند ئەپڵ بە ئەنقەست پێشێلکارییەکەی ئەنجام نەداوە، بەوپێیەی لە ئەگەری سەلماندنی ئەنقەستبوون، سزاکە بۆ سێ هێندە زیاد دەکرا. وەک باگراوەند، سەپاندنی ئەم بڕە قەرەبووە زەبەلاحانە لە دۆسیەکانی مافی داهێنان لە دادگاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا باوە، بەڵام زۆرجار لە قۆناغی تانەلێدان و پێداچوونەوەدا بڕی سزاکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکرێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە