1 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: پێشبینی ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران لەم هەفتەیەدا دەكەم
پەیام
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژێك دوای ڕەتكردنەوەی پێشنیازەكەی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند: پێشبینیی ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەكەم.
لە گفتوگۆیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەكسیۆسی وڵاتەكەی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: تاران ڕێككەوتنێكی جیاواز لەوەی دەوێت كە واشنتن دەیەوێت، ئەوان ڕێككەوتنیان دەوێت، بەڵام ئەوە نا كە من دەمەوێت.
لە وەڵامی پرسیارێكی ماڵپەڕەكەشدا كە بیر لە دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران دەكەیتەوە؟ ترەمپ وتی: بەردەوام بیری لێ دەكەمەوە.
ئەكسیۆس لە زاری دوو سەرچاوەی ناوچەییەوە بڵاوی كردەوە كە پێدەچێت ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە گەڕێكی دیكەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریكا بەڕێوە بچێت.
هەر لەوبارەشەوە، نێوەندگیرە قەتەرییەكان لە هەوڵەكانیان بۆ نزیكخستنەوەی بۆچوونی هەر دوو وڵات بەردەوامن، پێشبینییش دەكرێت لە ڕۆژی دووشەممەوە بە جیا لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیف ویتكۆڤ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا كۆ ببنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە