1 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: ھێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاونەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند ھێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاونەتەوە.
فوئاد حوسێن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرای کردووە کە ھێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاونەتەوە.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕاشیگەیاندووە کە مانگی حوزەیرانی ساڵی داھاتوو، وادەی کۆتایی دەبێت بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی کشاندنەوەی چەک لە گرووپە چەکدارەکان.
ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێ دێت بۆ ئەو مەبەستەش حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە کە لە رۆژی ٣٠ی ئەیلوول تاوەکو ٣ی تشرینی یەکەمی داھاتوو لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا پشووی فەرمی بێت، ئەوەش وەک ڕێزگرتن لە (ڕۆژانی سەروەریی) کۆماری عێراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە