1 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا

پەیام

ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراق ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ كرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی "پڕۆژەكە لەسەر بنەمای بەرنامە و ئەنجام بۆ وەزارەتی كارەبا و هەر دوو پارێزگای سەڵاحەددین و دیوانیە و بە ڕاوێژ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەكان، هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان ئامادە كراوە".

لەوبارەوە وەزیری دارایی ڕایگەیاند: پڕۆژەی بودجە ڕەچاوی لەپێشینەییەكانی حكوومەتی كردووە و گۆڕاوە ئابووری و داراییەكانی بەهەند وەرگرتووە.

ئەمەو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا و دوابەدوای تاوتوێكردنی و بە تێبینی ئەندامەكانیەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری ڕەشنووسی پڕۆژەكەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق بۆ چواری مانگ دواخرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزانی عێراق و ئێران ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بە "كاتی" ناو دەبەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    خەزعەلی: ڕێگە نادەین عێراق ببێتە بەشێك لە گەمارۆی سەر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەیەك تانكەری بەنزینی هاوردەكراو لە سوریاوە گەیشتنە عێراق

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری: هیچ بنكەیەكی سەربازی بیانیی لە عێراقدا نامێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سەرۆکی پەرلەمان: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران نادەستوورییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆدایە هەندێك لە گه‌شتەكانی بۆ ئێران بەردەوام بێت

سەرەتا