1 کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: دەستمان بەسەر ژێردەریاییەکی پێشکەوتووی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی گرت

پەیام
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند دەستیان بەسەر ژێردەریاییەکی پێشکەوتووی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیدا گرتووە لە جۆری "ڕیمۆس-٦٠٠"، کە بە وتەی خۆیان لە گەرووی هورمز سەرقاڵی سیخوڕی بووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەیان، ژێردەریاییەکە لە ڕێگەی توانای هەواڵگری و تەکنیکی جەنگی ئەلیکترۆنییەوە کۆنترۆڵ کراوە و ئێستا لە لایەن شارەزایانی ئێرانییەوە پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ وەرگرتنەوەی زانیارییەکان. 

سوپای پاسدارانی ئێران ڕاشیگەیاندووە، ئەمە یەکەمین جار نییە دەست بەسەر چەکی ئەمریکادا دەگرن و، پێشتریش لە ٨ی ئەیلوولدا توانیویانە دەستبەسەر ژێردەریاییەکی دیکەی بێفڕۆکەوانی لە جۆری "دایڤ ئێڵ دی" بگرن. 

هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سەرەتای جەنگیی سەر ئێرانەوە توانیویانە زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری ئێم کیو ٩ بخەنە خوارەوە کە بەشێکیان لەسەر گەرووی هورمزەوە فڕیوین و بەشێکی دیکەشیان راستەوخۆ ئاسمانیی ئێرانیان بەزاندووە و کاریان سیخوڕیکردن بووە بەسەر دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێرانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    خه‌لیل.. حه‌ره‌می ئیبراهیمی داخرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دەستمان بەسەر ژێردەریاییەکی پێشکەوتووی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی گرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ميدياى ئه‌مریكی: هه‌شت سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌ مووشه‌كی ئێران برینداربوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەدوای چەكی ئەتۆمەوە نین و بەدەستهێنانی بە حەرام دەزانین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی ژێرئاوی ئەمریكای ڕاگەیاند

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ناوچەكە ناسەقامگیر بێت، لێكەوتەكەی بۆ هەمووان دەبێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ لادانی ناتانیاهو، پێنج پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەتەر: لەبری كشانەوە ئیسرائیل ئێستا لەسەدا 70ی غەززەی داگیركردووە

سەرەتا