2 کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

ميدياى ئه‌مریكی: هه‌شت سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌ مووشه‌كی ئێران برینداربوون

بەپێی میدیای ئەمریکی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا هەشت سەربازی ئەمریکی لە گەرووی هورمز بە هۆی مووشەکێکی ئێرانییەوە بریندار بوون و، سوپای ئەمریکا ئامادەنەبووە لەکاتی خۆیدا هەواڵەکە ڕابگەیەنێت. 

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی بۆ تۆڕی هەواڵی "ئێن بی سی"، لە ١٤ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، مووشەکێکی کرووزی ئێرانی کەشتییەکی لە گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە هەشت سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکا (مارێنز) بریندار بوون. هەرچەندە پێکانەکان مەترسیدار نەبوون، بەڵام سەربازەکان بەدەست نیشانەکانی لەرزینی مێشک و هەڵمژینی دووکەڵەوە ناڵاندوویانە و دوای ماوەیەکی کورت لە هێرشەکە گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان. 

بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەربازەکان لەسەر کەشتیی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا نەبوون، کەشتییەکی دیکەیان بەکارهێناوە و تەنیا وەک "یەکەیەکی دەریایی" ناویان بردووە و سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگای مووشەکێکی کرووزەوە کەشتییەکەی پێکاوە و لەو کاتەشدا سوپای ئەمریکا ئامادە نەبووە کە هەواڵەکە ڕابگەیەنێت...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    خه‌لیل.. حه‌ره‌می ئیبراهیمی داخرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دەستمان بەسەر ژێردەریاییەکی پێشکەوتووی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی گرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ميدياى ئه‌مریكی: هه‌شت سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌ مووشه‌كی ئێران برینداربوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەدوای چەكی ئەتۆمەوە نین و بەدەستهێنانی بە حەرام دەزانین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی ژێرئاوی ئەمریكای ڕاگەیاند

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ناوچەكە ناسەقامگیر بێت، لێكەوتەكەی بۆ هەمووان دەبێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ لادانی ناتانیاهو، پێنج پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەتەر: لەبری كشانەوە ئیسرائیل ئێستا لەسەدا 70ی غەززەی داگیركردووە

سەرەتا