2 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمان: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران نادەستوورییە
پەیام
عەدنان فەیحان دلێمی جێگری یەکەمی سەرۆکی پهرلهمانى عێراق، ڕەخنەی لە پابەندبوونی حکومەتی عێراق بەڕێوشوێنەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا گرت کە بەهۆیەوە هاتوچۆی فڕۆکەی مەدەنیی لەگەڵ ئێران قەدەغەکراوە.
دلێمی لەبەیاننامەیەکدا بڕیاری بەغداى بە"پەلەو بێ لێکدانەوە" وەسفکردووەو وتویەتی، ئەم هەنگاوە لەگەڵ بنەمای دورخستنەوە لەکێشەکان و بێلایەنی ناگونجێت و لەگەڵ دەستووری عێراقیش ناکۆکە، بەتایبەتی مادەی 8ی دەستوور.
ڕوونیشیکردووهتەوە، سزا یەکلایەنەکانی ئەمریکا پابەندییەکی نێودەوڵەتیی بۆ عێراق دروستناکات و دەبێت بڕیارەکە پشتبەستنی یاسایی عێراقی یان پابەندییەکی نێودەوڵەتیی کاریگەر هەبێت.
دلێمی هۆشداریشیداوە، قەدەغەکردنی فڕۆکەوانیی زیان بەگەشەپێدانی ئابوریی و گەشتیاریی ئایینى دەگەیەنێت و داهاتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، ئاژانسی گەشتوگوزار و فڕۆکەخانەکان کەمدەکاتەوە.
ڕاشیگەیاندوە، پهرلهمان ئامادەیە لە ئەگەری وەستاندنی بڕیارەکەدا دانیشتنێکی نائاسایی بەڕێوەببات و هەنگاوی چاودێریی لە دژی لایەنە پێچەوانەکانی دەستور وەربگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە