58 خولەک پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

خه‌لیل.. حه‌ره‌می ئیبراهیمی داخرا

پەیام
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بەبۆنەی جەژنەکانی جووەوە حەرەمی ئیبراهیمییان لە شاری ئەلخەلیل بەڕووی فەلەستینییەکاندا داخست، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا جووە داگیرکەرەکان هەڵکوتایە سەر حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و لەلایەن پۆلیسەوە پارێزگارییان لێکرا. 
بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەلەستینی، داخرانی حەرەمی ئیبراهیمی تا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئۆردوگا جوولەکە نشینەکان لەژێر پاراستنی توندی پۆلیسدا چوونە ناو حەوشەکانی مزگەوتی ئەقساوە و پەلاماری فەلەستینییە نوێژخوێنەکانیان دا. 
لە لایەکی دیکەوە، فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە شاری قودس ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە ١٥٠٠ لە  جووە داگیرکەرەکان کە نیشتەجێی ئۆردوگاکانن چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا و لەژێر پاسەوانیی هێزەکانی پۆلیسدا ڕێوڕەسمی تەلموودییان ئەنجامداوە، هاوکات ڕێکارە ئەمنییەکان بۆ چوونەژوورەوەی نوێژخوێنانی فەلەستینی بەڕێژەیەکی بەرچاو توندتر کراونەتەوە. 
ساڵانە مزگەوتی ئەقسا لەگەڵ دەستپێکردنی جەژنەکانی جوودا ڕووبەڕووی ئەم جۆرە پەلاماردانە دەبێتەوە و، لە ئاکامدا پێکدادانی توندی نێوان فەلەستینییەکان و  جووە داگیرکەرەکانی لێ دەکەوێتەوە. 
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو لەگەڵ پەلاماردانی مزگەوتی ئەقسا، حەرەمی ئیبراهیمییان بەڕووی مسوڵماناندا داخستووە کە چوارەم پیرۆزترین شوێنە لای مسوڵمانان و شوێنێکی پیرۆزیشە لای مەسیحییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    خه‌لیل.. حه‌ره‌می ئیبراهیمی داخرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دەستمان بەسەر ژێردەریاییەکی پێشکەوتووی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی گرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ميدياى ئه‌مریكی: هه‌شت سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌ مووشه‌كی ئێران برینداربوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەدوای چەكی ئەتۆمەوە نین و بەدەستهێنانی بە حەرام دەزانین

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی ژێرئاوی ئەمریكای ڕاگەیاند

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ناوچەكە ناسەقامگیر بێت، لێكەوتەكەی بۆ هەمووان دەبێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ لادانی ناتانیاهو، پێنج پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەتەر: لەبری كشانەوە ئیسرائیل ئێستا لەسەدا 70ی غەززەی داگیركردووە

سەرەتا