پێش 2 هەفتە 465 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027ی عێراق له‌ وه‌زاره‌تی دارایی پەسەند کرا

وەزارەتی دارایی عێراق، پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی بە بەشداریی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان، پارێزگاکان و وەزارەتەکان، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ۲۰۲۷ی پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی کرد.
پرۆسەی ئامادەکردن و پەسەندکردنی ئەم ڕەشنووسە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕوپڕی لیژنە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی داراییدا بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنانەدا، داواکاری و پێداویستییە داراییەکانی گشت وەزارەتە فیدراڵییەکان، دەستە سەربەخۆکان، ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران بۆ دیاریکردنی بەشەبودجەی شایستە و خەمڵاندنی خەرجی و داهاتەکان.
بە ڕەوانەکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا تێپەڕاندنی لە کۆبوونەوەی دەستەی وەزیراندا بکەوێتە بەر باس، تاوەکو دوای پەسەندکردنی حکومی، بە مەبەستی تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەری ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتى نانه‌وتی عێراق زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

سەرەتا