پێش 2 هەفتە 421 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ له‌ناو فڕۆكه‌ ئیماراتییه‌كه‌ چی ڕووی دا و كێشه‌كه‌ چی بوو؟

پەیام

ڕۆژی چوارشەممە، شەڕی نێوان دوو فڕۆکــەوانی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی فلای دوبەی کە بەرەو تەلئەبیب دەچوو، بووە هۆی ناردنی ئاماژەی ڕفاندن و نیشتنەوەی لە سعودیە و، دەزگا ئەمنییەکان و هێزی سەربازیی قەوارەی زایۆنی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، لەدۆخی ئێستاشدا ئیسرائیل گومانی پلانی تیرۆریستی لە فڕۆکەکە دەکات. 

 ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، گەشتی ژمارە (ئێف زێد ١٠٧٣) ی هێڵی ئاسمانی "فلای دوبەی" بە ١٧٤ سەرنشینەوە، دوای ٩٠ خولەک لە فڕینی و لە کاتی چوونە ناو ئاسمانی ئوردونەوە، کۆدی ٧٧٠٠ی بۆ باری لەناکاوی گشتی ناردووە. دواتر کۆدی ٧٥٠٠ی لێداوە کە ئاماژەیە بۆ دەستوەردانی نایاسایی و ئەگەری ڕفاندنی فڕۆکەکە، بەو هۆیەوە ئیسرائیل فڕۆکەی جەنگی ناردووە بۆ یاوەریکردنی. 

بەپێی ڕاپۆرتــەکـە، پـاش ناردنی ئـەو ئاماژانە، فڕۆکەکە ئاراستەکەی گۆڕیوە و گەڕاوەتەوە ناو ئاسمانی عەرەبستانی سعودیە و لە بەرزاییەکی نزمدا دەستی بە فڕین کردووە. دواتر دەستەی پەخشی فەرمی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هۆکاری چالاکبوونی زەنگی ئاگادارکردنەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی شەڕ و پێدادان لەنێوان فڕۆکەوانەکان لەناو ژووری فڕۆکەوانیی فڕۆکەکەدا. 

لە کاردانەوەی ئەو ڕووداوەدا، بنیامین نه‌تەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری، کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی بەپەلەیان بۆ بەدواداچوونی کەیسەکە ئەنجامدا. بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە دەستەی پەخشی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە کە ئەگەری هەوڵی هێرشێکی تیرۆریستی بەدوور نازانرێت، بەوپێیەی گومان دەکرێت یەکێک لە فڕۆکەوانەکان هەوڵی ڕفاندنی فڕۆکەکەی دابێت لەکاتێکدا ئەوی دیکەیان کۆنترۆڵی کردووە. 

هەروەها ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەوە ئاماژەی بەوە کردووە، گومانەکان زیاتر بەرەو ئەوە دەچن کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە ویستبێتی فڕۆکەکە بە سەرنشینەکانەوە تێکبشکێنێت، بۆیە ئیسرائیل لە ئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی سعودیە دەکات. هاوکات یەدیعۆت ئەحرۆنۆت جەختی لەوە کردەوە کە پێشبینییەکان بۆ ئەوەی ڕووداوەکە "کردەوەیەکی تیرۆریستی" بێت، لە زیادبووندان. 

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی ئیماراتی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند کە گەشتەکەی ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول لە کاتی فڕیندا لە دوبەیەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گۆریۆن دووچاری "ڕووداوێک" بووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکە بە سەلامەتی لە فڕۆکەخانەی تەبووک لە سعودیە نیشتووەتەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی سەلامەتن. 

فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بووك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئیماراتییه‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانیی فلای دوبه‌ی بوو، ئاماژه‌ی فریاكه‌وتن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بووك نێدراوه‌ و داوای كردووه‌ كه‌ به‌ناچاری ده‌نیشێته‌وه‌، فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بووك راشیگه‌یاندووه‌، دوای ئاماژه‌كه‌ی فڕۆكه‌كه‌، باری له‌ناكاومان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ڕاگه‌یاند و پێشوازیمان له‌ فڕۆكه‌كه‌ی هێلی ئاسمانیی فلای دوبه‌ی كرد و دواتریش فڕۆكه‌كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی نیشته‌وه‌..

هێڵی ئاسمانیی سعودییه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بووك، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فڕۆكه‌وانی سه‌ره‌كی و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی برینداربوون و به‌ خێرایی گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ سه‌لامه‌تن.

له‌ ئێستادا کۆمپانیای فلای دوبەی فڕۆکەیەکی دیکەی به‌ كۆدی (FDB8455) ڕەوانەی سعودیە کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو گەشتیارانەی لەوێ گیریان خواردووە، فڕۆكه‌كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ئاسمانی سعودییه‌دایه‌ و دوای گه‌یشتنی به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بووك گه‌شتیاره‌كان بۆ ته‌لئه‌بیب ده‌گوازێته‌وه‌..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا