پێش 2 هەفتە 393 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆكه‌یه‌كی ئیماراتی كه‌ له‌ ڕێگا بووه‌ به‌ره‌و ئیسرائیل ئـاڕاسته‌كه‌ی گۆڕی

فڕۆکەیەکی کۆمپانیای "فلای دوبەی" کە ١٥٠ سەرنشینی ئیسرائیلی هەڵگرتبوو و لە ڕێگادا بوو بەرەو تەل ئەبیب دوای گەیشتنی بە ئاسمانی ئوردون ئاراستەکەی گۆڕی و  ئەمەش گومانی ڕفاندنی فڕۆکەکەی لێکەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکەکە لە گەشتێکدا لە دوبەیەوە بەرەو تەل ئەبیب لە ئاسمانی ئوردونەوە بەرەو ئاسمانی شانیشینی عەرەبستانی سعودییە ئاڕاستەی گۆڕیوە و لەو کاتەدا هێمای فریاگوزاری و داوای هاوکاری چالاک کردووە. هاوکات ڕۆژنامەی "یدیعوت ئاحرۆنۆت" پشتڕاستی کردەوە کە نزیکەی ١٥٠ سەرنشینی ئیسرائیلی لەناو فڕۆکەکەدا هەن. 

بەهۆی دروستبوونی گومان لە ئەگەری ڕفاندنی فڕۆکەکە، دوای ئەوەی لە ئاسمانی سعودییەوە دووبارە ئاڕاستەی گەشتەکەی بەرەو ئیسرائیل دەستکاری کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ڕەوانە کران. لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەوانەکە تا ئێستا شکستیان هێناوە، فڕۆکەکە لە ڕادارەکانی بەدواداچوونی فڕۆکەوانی دیار نەماوە و هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵدا بەردەست نییە. 

ماڵپەڕی "واڵا" لە سەرچاوە ئیسرائیلییەکانەوە بڵاوی کردەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان چاوەڕوان دەکرێت فڕۆکەکە لەماوەی دە خولەکدا لە خاکی سعودییە بنیشێتەوە و دوای ئەوە وێنەکە ڕوونتر دەبێتەوە. ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنی پێیان وایە هێشتا ڕووداوەکە وەک ڕفاندن هەژمار ناکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا