2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: گه‌رووی هورمز كرایه‌وه‌

په‌یام

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری توند دەداتە ئێران لەبەرانبەر هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن و جەخت لە مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی تاران و هەڕەشەکانی بۆ سەر ناوچەکە دەکاتەوە. 

ڕوبیۆ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند، واشنتن زۆر بە جددی مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران دەکات کە ئامانجیان لێدانە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری جیهاندا. ناوبراو هۆشداری دا لەوەی ئەگەر هەر هێرشێک بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان، ئەوا لێکەوتەی قورسی بەدوادا دێت. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کێشەی وڵاتەکەی لەگەڵ خودی وڵاتی ئێراندا نییە، بەڵکو لەگەڵ ئەو سیستەمەدایە کە حوکمڕانی دەکات. هاوکات ڕوونیکردەوە کە لە ئێستادا گەرووی هورمز کراوەیە و ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەو ڕێڕەوەدا نزیک بووەتەوە لە قەبارەی پێش دەستپێکردنی ململانێکان. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ڕوبیۆ پێی وابوو کە تاران دەیویست چه‌كه‌كانی بۆ هەڕەشەکردن لە ناوچەکە و هێزەکانی ئەمریکا بەکاربهێنێت، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە هەنگاو بەرەو بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بنێت. بە بڕوای ئەو، ئەگەر تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، توانای ئەوەی دەبێت گەرووی هورمز دابخات و باج بخاتە سەر ئەو وڵاتانەی کە لێیەوە تێدەپەڕن. 

لە پەیوەندی بە بابەتێکی دیکەشەوە، ڕوبیۆ تیشکی خستە سەر ئەو پیلانەی کە گومان دەکرێت ئامانج لێی ئەنجامدانی تەقینەوەیەک بووبێت لە نزیک بنکەیەکی ئاسمانیی بەریتانی کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت. ناوبراو بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ بابەتەکە بە ئێرانەوە گرێ بدات، ڕایگەیاند ڕوونە لەم پیلانەدا "شوێنپەنجەی لایەنێکی بیانی دیارە"، بەڵام ڕەتی کردەوە بچێتە ناو وردەکاریی زیاترەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    تره‌مپ: نیازی سووككردنی سزاكانی سه‌ر ئێرانمان نیه‌

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    پەرلەمانی ئێران تاوتوێی کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: گه‌رووی هورمز كرایه‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریکا هەوڵی تاڵانکردن و دابەشکردنی وڵاتەکەمان دەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیمارات هەواڵی سەردانی نه‌تەنیاهووی پشتڕاست کردەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ ئامانجگیرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٤٣ جار کایەی ئاسمانیی لوبنان پێشێل كراوه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: جەنگ، ئێرانی بەهێزتر کردووە

سەرەتا