پێش 2 هەفتە 441 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی ئێران تاوتوێی کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی دەکات


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران عەلی نیکزاد ڕایگەیاند پەرلەمانی وڵاتەکەی دەستی بە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسایەک کردووە بۆ کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (ئێن پی تی). 
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران عەلی نیکزاد ئاشکرای کرد کە پەرلەمان دەستبەجێ دوای وەرگرتنی فەرمیی پڕۆژەیاساکە، دەست دەکات بە تاوتوێکردنی بڕیاری کشانەوە لە پەیماننامەی نێودەوڵەتیی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی. ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە پەرلەمان لە پاڵ لایەنە یاساییە ناوخۆییەکاندا، لێکەوتە سیاسی و ڕەهەندە نێودەوڵەتییەکانی ئەو بڕیارەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ دەکات. 
ئەم جموجووڵەی پەرلەمانی ئێران وەک پەیامێکی توند بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبینرێت سەبارەت بە ئەگەری گۆڕینی دۆکتۆرینی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە لە کاتی بەردەوامیی فشارەکاندا. ئەم پڕۆژەیاسایە لە کاتێکدایە کە ئێران لە ساڵی ١٩٧٠ەوە ئەندامە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، بەڵام لە دوای کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکان، بەرپرسانی تاران چەندین جار هۆشدارییان دابوو کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان، لەو پەیماننامە نێودەوڵەتییە دەکشێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا