1 کاتژمێر پێش ئێستا
245 جار خوێنراوەتەوە
ترامپ: بە خۆشحاڵییەوە دەرچوونی دوایین هێزی ئەمریکا لە عێراق ڕادەگەیەنم
پەیام
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ خۆشحاڵی خۆی بە دەرچوونی دوایین هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند.
ترامپ لەم بارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth Social بڵاو کردەوە و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا ترامپ ڕایگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە دەرچوونی دوایین هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕادەگەیەنم. ماوەیەکی زۆرە بە هۆی بڕیاری هەڵەوە لەم گۆمئاوەدا مابووینەوە بەڵام بەم زووانە ئەوەش دەبێتە بەشێک لە مێژوو".
ترامپ ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ئەمریکا و جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق بە دەست سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی دەسپێرێت کە پێشتر پشتیوانی لێ کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە