پێش 2 هەفتە 238 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان سنووره‌كانی ئه‌فغانستانی بۆردومان كرد و نۆ كه‌س كوژران

په‌یام
لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان بۆ سەر سێ ماڵ لە پارێزگاکانی کۆنار و هێلمەند لە ئەفغانستان، نۆ کەس کوژران و ١١ی دیکەش بریندار بوون. 
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان لە تۆڕی کــۆمەڵایەتی X، لە نێو قوربانییانی ئەو هێرشانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئافرەت و منداڵ هەن. ناوبراو هێرشەکەی وەک دەستدرێژی و تاوانێک ناوبرد کە سەرجەم پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات. 
لەبەرانبەردا، وەزارەتی زانیاریی پاکستان بڵاوی کردەوە کە بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست، مۆڵگەکانی گروپە چەکدارەکانیان لە دوو شوێنی جیاواز کردووەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکان بوونەتە هۆی کوژرانی ٢٢ چەکدار و لەناوبردنی بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی لەو ناوچانەدا. 
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە هاوسنوورە لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردووەوە ڕوویان لە هەڵکشان کردووە، کاتێک پاکستان هێرشی کردە سەر کابل و قەندەهار. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە مانگی ئازاردا، هەوڵەکانی ناوەندگیری نەبوونەتە هۆی بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی بەردەوام. 
ئیسلامئاباد، کابول بە داڵدەدانی چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان تۆمەتبار دەکات کە هێرش دەکەنە سەر خاکی وڵاتەکەی، بەڵام حکومەتی ئەفغانستان ڕەتیدەکاتەوە و لەبەرانبەردا پاکستان بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکەکەی و پشتیوانیکردنی گروپە دژبەرەکانی تۆمەتبار دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا