پێش 2 هەفتە 597 جار خوێنراوەتەوە

ئێرنا: شاندەکەی ئێران بەپێی خشتەی دیاریکراو ئەمریکایان جێهێشتووە

پەیام
نوسینگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە گوایە ئەمریکا داوای ڕۆیشتنی شاندی وڵاتەکەی لە نیویۆرک کردووە، و ڕایگەیاند گەڕانەوەیان بەپێی خشتەیەکی پێشوەختە بووە. 
نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر بابەتەکە دەرکرد ئاژانسی ئێرنای ئەو وڵاتە بڵاوی کردوەتەوە، کاتی جێهێشتنی نیویۆرک لەلایەن شاندی وڵاتەکەیانەوە بە سەرۆکایەتیی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوە بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بووە و، شاندەکە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ٨١ەمین خولی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکایان کردبوو. 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شاندەکەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی ناوخۆیی، نیویۆرکیان جێهێشتووە. ئەمەش بە تەواوی لەگەڵ ئەو بەرنامەیەدا یەکدەگرێتەوە کە لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولدا بە فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرابوو. لەسەر ئەم پرسە، نوێنەرایەتییەکەی ئێران وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە لەپاش بەدەستنەهێنانی هیچ دەستکەوتێک، پەنای بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێبنەما و بێبەها بردووە. 
پێشتر پێگەی ئەلیکترۆنیی "ئەکسیۆس" لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردبووەوە کە ئەمریکا داوای لە شاندەکەی ئێران کردووە نیویۆرک جێبهێڵن. بەڵام هەر لە هەمان ڕاپۆرتدا و لە زاری هەمان سەرچاوەوە دان بەوەدا نراوە کە پێشوەختە بڕیار بووە عەراقچی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە بۆ تاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا