پێش 2 هەفتە 587 جار خوێنراوەتەوە

پووتین ژمارەی هێزەکانی سوپای ڕووسیای بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن بەرزکردەوە


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین بە مەرسوومێکی نوێی سەرۆکایەتی ژمارەی کارمەندانی سوپای وڵاتەکەی بۆ دوو ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٦٣٠ کەس بەرزکردەوە، کە زیاتر لە ملیۆنێک و نیویان سەربازی شەڕکەرن. 
بەپێی ئەو مەرسوومەی ئێوارەی دووشەممە لە ماڵپەڕی فەرمیی یاساکانی حکوومەتی ڕووسیا بڵاوکرایەوە، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین فەرمانی دا بە زیادکردنی ١٥ هەزار و ٥٠٠ سەربازی نوێ بۆ ڕیزی هێزە چەکدارەکان و بڕیارەکەش دەستبەجێ لە کاتی واژووکردنیەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەمەش ژمارەی گشتیی کارمەندانی سوپای ڕووسیا گەیشتە دوو ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٦٣٠ کەس، کە لەو ژمارەیە ملیۆنێک و ٥٥٠ هەزار و ٥٠٠ کەسیان وەک سەربازی شەڕکەری ئامادەباش لە ڕیزەکانی هێزە چەکدارەکاندا دیاری کراون. 
ئەمە دووەم هەنگاوی لەو شێوەیەی مۆسکۆیە لەماوەی ئەمساڵدا، دوای ئەوەی پووتین لە تەممووزی ڕابردووشدا بە مەرسوومێکی سەرۆکایەتی ژمارەی هێزەکانی سوپای بۆ دوو ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ١٣٠ کەس بەرزکردبووەوە کە ملیۆنێک و ٥٣٥ هەزاریان سەربازی شەڕکەر بوون. ڕووسیا لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە، لە ڕێگەی چەندین بڕیاری لەم شێوەیەوە بەردەوام پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی فراوانتر کردووە بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای بەرگری و پڕکردنەوەی پێداویستییە سەربازییەکانی لە بەرەکانی جەنگدا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا