پێش 2 هەفتە 558 جار خوێنراوەتەوە

ئەکسیۆس: رۆبیۆ داوای لە شاندی ئێرانی کردووە نیویۆرک بەجێبهێڵن

پەیام
لە دوای بێ ئەنجامبوونی دانوستانەکان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، داوای لە شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەباس عەراقچی کرد دەستبەجێ خاکی وڵاتەکەی و شاری نیویۆرک بەجێبهێڵن. 
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە وەریگرتوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی گەشبینییەک هەبوو بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتنی زیاتر لە دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بەڵام  هەمان ڕۆژ ڕوونبووەوە کە گفتوگۆکان هیچ ئەنجامێکیان لێنەکەوتووەتەوە. 
بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە لەسەر فەرمانی راستەوخۆی وەزیری دەرەوە، نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە شاندی ئێرانییان ڕاگەیاندووە کە دەبێت دەستبەجێ نیویۆرک بەجێبهێڵن. بەوهۆیەوە، پاش چەند کاتژمێرێک عەباس عەراقچی و شاندەکەی ڕوویان لە فرۆکەخانە کردووە و بە فڕۆکەیەک بەرەو دەوحە بەڕێکەوتوون. 
لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی عەراقچی خۆی بڕیاربوو بۆ تاران بگەڕێتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵوێستەکەی ڕوبیۆ وەک بێڕێزییەکی دیپلۆماسی نائاسایی لەقەڵەمدەدرێت کە قووڵایی بێ متمانەیی نێوان هەردوو وڵات لە سایەی هەوڵە بێئاکامەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەردەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا