پێش 2 هەفتە 323 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئێران بڕیارێكی دروست نەدات، زۆر نامێنێتەوە

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توند بە ئێران دەدات و جەخت دەكاتەوە كە دەبێت بۆ مانەوەیان بڕیارێكی حەكیمانە بدەن.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریی دایە ئێران و ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو وڵاتە بڕیارێكی دروست و حەكیمانە نەدات، ئەوا "زۆر نامێنێتەوە". 

ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد كە هێزی دەریایی ئەمریكا، گەمارۆی سەر گەرووی هورمزی داوە و هیچ كەشتییەكی ئێرانی نەیتوانیوە تێپەڕێت.

جەختیشی كردەوە كە توانای پیشەسازیی سەربازیی ئێران داڕماوە، خاوەنی ڕاداری پێشكەوتوو نین و زۆربەی سەركردەكانیشیان نەماون، هەندێك جار هەوڵی چاندنی مینی دەریایی دەدەن، بەڵام بەر لەوەی جێبەجێی بكەن ناچار بە كشانەوەیان دەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەیش دا كە ئێران "ئامادەی خۆبەدەستەوەدانە" و پێشبینی دەكات جەنگی دژی ئەو وڵاتە بەم زووانە بە هەر شێوازێك كۆتایی بێت.

ئەمەو سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی دیكەیشدا دووپاتی كردبووەوە كە تاران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و لە ئێستادا ئارەزووی گەیشتن بە ڕێككەوتنی هەیە، پێشبیینیشی كرد كە جەنگەكە پێش، یان دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس، یەكلا ببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا