1 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
عەلی زەیدی نەخشەڕێگەی کۆکردنەوەی چەکی لە عێراق ڕاگەیاند
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی وەک دەستپێکی یەکلاکردنەوەی پرسی چەکی بێمۆڵەت دیاری کرد، بەپێی نەخشەڕێگەیەک کە خشتەی جێبەجێکردنەکەی تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ تێپەڕ ناکات.
عەلی زەیدی لە پەیامێکدا بۆ گەلی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنیا لە دەسەڵاتی دامەزراوە دەستوورییەکاندا دەبێت و بە توندی ڕێگری لە هەر چالاکییەکی سەربازیی دەرەوەی یاسا دەکرێت، هاوکات حکوومەت کار دەکات بۆ چەکداماڵینی تەواوەتیی سەرجەم گرووپە چەکدارە ناعێراقییەکان لەسەر خاکی وڵات.
زەیدی جەختیشی کردەوە کە بەغدا پابەندە بەوەی ڕێگری بکات لە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانی، بە هەمان شێوە ڕەتیشی دەکاتەوە خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی پەلاماردان لەلایەن دەوڵەتانی دیکەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکراشی کرد کە بە مەبەستی پاراستنی ئاسمانیی وڵات دەست دەکەن بە کڕینی سیستەمێکی تەواوی بەرگریی ئاسمانی، لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی بۆ جێگیرکردنی پێگەکەی لەنێو سیستەمی ئەمنیدا لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە