پێش 2 هەفتە 293 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق: لەمڕۆوە هیچ سەربازێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا نامێنێت

پەیام
ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە و وەزارەتی بەرگریی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، دوای ۳۰ی ئەیلوول هیچ ئەندام و سەربازێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا نامێنێت. 

بەپێی ڕێکەوتنی واژووکراوی نێوان ئەمریکا و عێراق، ئەمڕۆ بە تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەکشێنەوە و لەو بارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، دوای ۳۰ی ئەیلوول هیچ ئەندام و سەربازێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا نامێنێت و  عێراقییەکان خۆیان بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خاکی خۆیان ئازاد کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان لە قۆناغی گەشەسەندندایە و دووپاتی کردەوە هیچ کەسێک لە سەرووی دەسەڵاتی یاساوە نییە. 

لیوا یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رایگەیاند، دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق زەبرێکی کوشندەیان لە تیرۆر و گەندەڵی داوە، لە هەمان کاتدا دەزگا ئەمنییەکان بەرەوپێشچوونی گەورەیان بەخۆوە بینیوە لە کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکەدا. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، لیوا ڕەسوڵ ئاماژەی بەوە دا کە سنوورەکانی عێراق بە ئامێر و کەلوپەلی پێشکەوتوو قایم کراون. جەختیشی کردەوە کە عێراق خاوەنی فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی، فەرەنسی، کۆری و چیکییە، و هەموو هێرشە ئاسمانییەکان لەلایەن فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی عێراقەوە جێبەجێ دەکرێن. 

سەبارەت بە بنکەی ڤیکتۆریا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری دووپاتی کردەوە سوپای عێراق ئەرکی پاراستنی ئاسمان و خاکی وڵات لە ڕێگەی پایەگای ڤیکتۆریاوە دەگرێتە ئەستۆ، و ڕایگەیاند لە ئێستادا هیچ فڕۆکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو بنکەیەدا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا