پێش 2 هەفتە 545 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان قۆناغێکی نوێیە بۆ چەسپاندنی سەروەری


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە تا بەغدا بەرپرسیارێتیی تەواوی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خۆی بگرێتە ئەستۆ. 
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕوونی کردەوە کە تەواوبوونی ئەرکی هاوپەیمانان بە مانای پچڕانی هاوکارییەکان لەگەڵ دەوڵەتانی دۆست نایەت، بەڵکو هاوئاهەنگییەکان دەگوازرێنەوە بۆ چوارچێوەی ڕێککەوتنی دووقۆڵی بە جۆرێک کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی عێراق، کارکردنی هاوبەش لە بوارەکانی مەشقپێکردن، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبێت. وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق بە تەواوی پابەندە بە ڕیشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوە. 
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن لە دیبەیتێکدا لە ئەنجوومەنی ئەتڵەسی لە واشنتن ئاشکرای کرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی وەک وادەی کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتیی ئەم پلانە ئەمنییە دیاری کردووە. ئەم هەنگاوە دوای ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان بەغدا و ویلایەتە یەکگرتووەکان دێت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش پێکهێنرابوو، بە ئامانجی گواستنەوەی دەسەڵاتی تەواوی ئەمنی بۆ سەرکردایەتییە سەربازییە ناوخۆییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا