پێش 2 هەفتە
293 جار خوێنراوەتەوە
ئێران داوا لە ئەمریكا دەكات دوای عێراق بەتەواوی ناوچەكە جێبهێڵێت
پەیام
سوپای پاسدارانی ئێران پێشوازی لە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق كرد و وەك «سەركەوتنێكی مێژوویی» ناوزەندی كرد، هاوكات داوای لە هێزە ئەمریكییەكان كرد بە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵن.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێكدا، پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە مێژووییەی لە گەلی عێراق و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی و تەواوی هێزە شۆڕشگێڕەكان لە جیهانی ئیسلامیدا كرد.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە كە پێویستە ئەمریكا ناوچەكە بەجێبهێڵێت و ئەركی بەڕێوەبردنی ئاسایش بۆ خودی گەلانی ناوچەكە جێبهێڵێت.
سوپای پاسداران جەختی لەوەش كردەوە كە دوو دەیە لە داگیركاری سەلماندی كە بوونی سەربازیی ئەمریكا لە هێنانەدیی ئاسایشدا شكستی هێناوە، بەڵكو بە كردەوە بووەتە سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ ناسەقامگیری، تیرۆر و نائارامی لە تەواوی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە