پێش 2 هەفتە 420 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەمریكا لە عێراق دەركرا و لە هێرشەكانیشی بۆ سەر وڵاتەكەمان شكستیهێنا

پەیام

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: دەركردنی ئەمریكا لە عێراق دەستكەوتێكی گەورەی بەرەی بەرەنگارییە و پلانەكانی ئەمریكاش شكستی هێناوە.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە ڕێوڕەسمێكدا لە تاران كە بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی سەركردە تیرۆركراوەكانی بەرەی بەرەنگاریی لوبنان ڕێك خرابوو، ڕایگەیاند: ئەمریكا بەهۆی هێزی بەرگریی عێراقییەوە ناچار بووە لەو وڵاتە بچێتە دەرەوە. 

قائانی جەختی كردەوە كە سەرەڕای هەموو تواناكانی واشنتن، گەلی عێراق بەم سەركەوتنە دڵخۆشن.

فەرماندەكەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش كرد "بەرەی بەرەنگاری لە دۆخێكی سەختدا بەردەوامە لە پێشكەوتن و هەماهەنگیی تەواویش لەنێوان بەرەكانیاندا هەیە".

 ناوبراو ئاشكراشی كرد كە ئەمریكییەكان پێیان وابوو لە ماوەی دوو هەفتەدا ئێران ڕادەست دەكەن، بەڵام تووشی شكستێك بوون و پێشبینییەكانیان هەڵە دەرچوو.

قائانی ستایشی حیزبوڵڵای لوبنانیشی كرد و ڕایگەیاند: ئەو حیزبە گورزی قورسی لە ئیسرائیل وەشاندووە و زیانی بێوێنەی لێ داون.

 لە كۆتاییشدا جەختی لەوە كردەوە كە بەرەی بەرگری بە سەركەوتوویی درێژە بە بنەمای "یەكگرتوویی بەرەكان" دەدات و پلانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلیان بۆ داگیركردنی ناوچەكە پووچەڵ كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا