پێش 2 هەفتە 288 جار خوێنراوەتەوە

پوتین: هێرشبكرێتەسەر کالینینگراد بژاردەی چەکی ئەتۆمیمان لەبەردەستدا دەبێت

پەیام

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر ئۆکرانیا هێرشی راستەوخۆ بکاتەسەر روسیا و بەدیاریکراویش ناوچەی کالینینگراد، ئەوانیش بژاردەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیان لەبەردەستدا دەبێت.

ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە كە ئاڵۆزییەكانی نێوان مۆسكۆ و هاوپەیمانیی «ناتۆ» گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و كۆشكی كرێملین ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو پەیامەی ئاراستەی ناتۆیان كردووە سەبارەت بە ئامادەیی مۆسكۆ بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لە ئەگەری دابڕاندنی هەرێمی «كاڵینینگراد» لە خاكی ڕووسیا، هەنگاوێك نییە بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخەكە، بەڵكو تەنیا بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیەیە. 

ڕووسیا ناتۆی بە گرتنەبەری سیاسەتێكی «مەترسیدار و سەركێشانە» تۆمەتبار كرد و هۆشداریی دا لە هەڵگیرسانی جەنگێكی ڕاستەوخۆ. لە بەڵگەنامەیەكی فەرمیشدا، مۆسكۆ هەڕەشەی ئەوەی كردووە كە بۆ بەرگریكردن لە كاڵینینگراد، هەموو تواناكانیان بەكاردەهێنن و لە كاتی هەر پێكدادانێكدا، ناوەندەكانی بڕیاردان لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەپێكن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا