پێش 2 هەفتە 232 جار خوێنراوەتەوە

كۆلۆمبیا پەیوەندی لەگەڵ ئێران پچڕاند و بووە هاوپەیمانێكی نوێی ئەمریكا

پەیام

بەهۆی بابەتە ئەمنییەكانەوە، كۆڵۆمبیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ ئێران پچڕاند و بووە هاوپەیمانێكی نوێی ئەمریكا.

حكومەتی كۆلۆمبیا بە سەرۆكایەتی ئابێلاردۆ دی لا ئێس پێریا، بە فەرمی بڕیاری پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند. ئەم بڕیارە لە 19ی مانگی ڕابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و وەك هەنگاوێك بۆ پاراستنی "ئاسایشی نەتەوەیی نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەوی" وەسف كراوە.

كۆڵۆمیبا، ئێران بە پەیوەندیكردن لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكان و تێوەگلانیان لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان كە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەیان تۆمەتبار دەكات، بەڵام هیچ بەڵگەیەكی بۆ ئەو بانگەشەیەی نەخستووەتە ڕوو، بەڵام لە چوارچێوەی بڕیارەكەدا ئاماژەی بەوە داوە كە پەیوەندییە كونسوڵییەكانی لەگەڵ تاران دەهێڵێتەوە.

حكومەتی نوێی كۆلۆمبیا، ئێرانی بە تێكدانی ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و هێرشكردنە سەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چوارچێوەی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل تۆمەتبار كرد.

ئابێلاردۆ دی لا ئێس پێریا، كە سەر بە باڵی ڕاستڕەوە، بە پشتیوانییەكی بەهێزی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، لە 7ی ئاب وەك جێگرەوەی، گوستاڤۆ پێترۆ كە باڵی چەپڕەو بوو، دەست بەكار بووە و هاوپەیمانییەكانی وڵاتەكەی لە چوار چێوەی سیاسەتی واشنتندا دەستنیشان كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا