پێش 2 هەفتە 226 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سزای نوێ بەسەر چەندین تۆڕی هاریكاری ئێران دەسەپێنێت

پەیام

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەپاندنی كۆمەڵێك سزای نوێی بەسەر چەندین تۆڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەورووپا ڕاگەیاند، بە تۆمەتی ئەوەی بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ هاوكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان كردووە بۆ خۆدزینەوە لەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كورتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەم سزایانە بە تایبەتی ئەو تۆڕانە دەكەنە ئامانج، كە پەیوەندییان بە كەرتەكانی هێڵی ئاسن، دروستكردنی ئۆتۆمبێل و پیشەسازیی كانزاكانەوە هەیە لە ئێراندا.

هەروەها وەزارەتی دەرەوە ڕوونیكردەوە كە واشنتن لەگەڵ ژمارەیەك لە دەوڵەتان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانیدا كار دەكات بۆ ئەوەی بە تەواوی ئەو كەناڵ و دەروازانە دابخات كە تاران بۆ دەستكەوتنی داهاتی نایاسایی بەكاریاندەهێنێت، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە پەڕینەوەی سامانی دارایی بۆ بەرنامە جۆراوجۆرەكانی ئێران و سنوورداركردنی هەوڵەكانی بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا