پێش 2 هەفتە 347 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. وادەی كۆتایی بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی چەك ڕاگەیەندرا

پەیام 

لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی 30ی حوزەیرانی 2027ی وەك دوا مۆڵەت بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی چەك دیاری كرد.

چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەدا كە بە سەرۆكایەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیران لە كۆشكی حكومی بەڕێوە چوو، جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە 30ی حوزەیرانی 2027 دوا وادەی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی چەك و جێبەجێكردنی ماددە دەستوورییە پەیوەندیدارەكانە.
لە كۆبوونەوەكەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە هەموو لایەنەكان كرد پابەندی هێوركردنەوەی دۆخەكە بن. 

هەروەها ستایشی هەوڵەكانی لیژنەی چوارقۆڵی كرد و جەختیان لەسەر بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و سەروەری یاسا كردەوە، دەستخۆشیش لەو گروپانە كرا كە پابەندی "پەیڕەوی ڕێككەوتن" بوون و بە هەڵوێستێكی بەرپرسانە بۆ بەرژەوەندی گشتی لە قەڵەمیان دان.

سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و سیاسی، چوارچێوەی هەماهەنگی پێزانینی خۆی بۆ پابەندبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە كشانەوە لە عێراق دەربڕی و ڕۆڵی ئەوانی لە شەڕی دژ بە تیرۆر بەرز نرخاند. 

لە كۆتاییدا جەخت لە توانای حكومەت بۆ پاراستنی سەرجەم پێكهاتەكان و ڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام بۆ وەبەرهێنان كرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا