1 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
دوای چەندجار لە دواخستن ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێكرد
پەیام
ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق بە بەشداری زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی دەستی پێكرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەك دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن (2026-2027)، سەرجەم قوتابخانەكان لە پارێزگاكان، جگە لە هەرێمی كوردستان بە ڕووی قوتابیاندا كراونەتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق پێشتر و دوای دوو جار گۆڕانكاری، ئەمڕۆ، یەكشەممە، چواری تشرینی یەكەم، مانگی 10ی وەك ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند و ئاشكراشی كرد كە سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستییەكان بۆ خوێندنی ئەمساڵ تەواو كردووە.
بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەكانی وەزارەتی پەروەردە، ژمارەی قوتابیان بۆ خوێندن ئەمساڵ لە عێراق، گەیشتووەتە 12 ملیۆن قوتابی كە لەو ژمارەیە زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزاریان قوتابی یەكی بنەڕەتیین.
هەر لە درێژەی ئاماری ساڵی خوێندنی نوێدا هاتووە كە بۆ خوێندنی ئەمساڵ، 124 قوتابخانەی نوێ دروست كراون و بە ڕووی قوتابیاندا كراونەتەوە.
لە هەرێمی كوردستانیش لە 20 مانگی ڕابردوو ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێكرد، بەڵام بە پاساوی تەواوكردنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و تەواوكردنی ئامادەكارییەكان لە ناوچەكانی دیكەی جگە لە هەرێمی كوردستان دەستپێكی خوێندن بۆ ئەمڕۆ دوا كەوت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە