پێش 2 هەفتە 200 جار خوێنراوەتەوە

عێراق بەنیازی كڕینی چەند كەشتییەكی دیكەی نەوتگوێزەرەوەیە

پەیام

وەزارەتی نەوتی عێراق كار لەسەر كڕینی چەند كەشتییەكی دیكەی گواستنەوەی نەوت دەكات كە پاڵپشتی پڕۆسەی هەناردەكردن بكات.

ئەمڕۆ شەممە، باسم محەمەد خزێر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەت كار لەسەر دەستەبەركردنی تەرخانی دارایی پێویست بۆ كڕینی كەشتیی گوێزەرەوەی بۆ كۆمپانیای نەوت نەوتگوێزەرەوەی عێراق دەكەین.

باسم محەمەد خزێر بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ژمارەی كەشتییەكان بكات، ڕایشیگەیاند: ئەو هەنگاوە پشكداری لە پەرەپێدانی كۆمپانیای نەوتگوێزەرەوەی وەزارەت دەكات كە بتوانێت كارەكانی گواستنەوەی نەوتی خاو ئەنجام بدات.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بەدەستهێنانی زیاتری كەشتی نەوتهەڵگر پاڵپشتی لە پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوت و كەڵكی ئابووری و زیادكردنی داهاتی گەڕاوەی نەوت دەكات.

كۆمپانیای نەوتگوێزەرەوەی عێراق لە ساڵی 1972ەوە دامەزراوە و لە ئێستادا شەش كەشتی گوێزەرەوەی نەوتی هەیە، ئەوانیش "دیجلە، فوڕات، بەغداد، شەتولعەرەب، سۆمەر و ئەكەد"ن و قەبارەیان بچووك و لە ڕووی كوالێتیشەوە نوێ نین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا