1 کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

پەیام
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بڕیاریان دا، لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، لە ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممەدا کەناری ڕۆژاوا و دەروازەکانی کەرتی غەززە بە تەواوی دابخەن. 
یسرائیل کاتس، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل، ڕایگەیاند ڕاسپاردەی سوپای بۆ سەپاندنی ئەم داخستنە لە ڕۆژانی پێنجەم و حەوتەمی ئۆکتۆبەردا پەسەند کردووە. ئەم هەنگاوە بە پاساوی "هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ئەمنی" و بە مەبەستی یادکردنەوەی هێرشەکانی حەوتەمی ئۆکتۆبەر نراوە. 
کاتس ڕوونی کردەوە کە داخستنی کەناری ڕۆژاوا گشتگیر دەبێت و بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی سوپا و هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان جێبەجێ دەکرێت. 
سەرەڕای گشتگیریی بڕیارەکە، چەند حاڵەتێکی دیاریکراو لە کەناری ڕۆژاوا دەبەخشرێن، ئەویش تەنیا دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ڕێکخەری کارەکانی حکومەتی ئیسرائیل لە ناوچە فەڵەستینییەکان. هەروەها کارمەندانی بنەڕەتیی کەرتی تەندروستی، ئەو کەیسانەی پەیوەستن بە پابەندبوونەکانی ئیسرائیل، لەم بڕیارە بێبەری کراون. 
لە لایەکی دیکەوە، بڕیارەکە داخستنی سەرجەم ئەو دەروازانەش دەگرێتەوە کە دەچنە ناو کەرتی غەززەوە لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا، ئەمەش کۆتوبەندێکی زیاتر دەخاتە سەر جووڵە و هاتوچۆی فەڵەستینییەکان لە خاڵەکانی پەڕینەوەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەن دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هاوشێوەی سوپای سەڵاحەددین بە كورد و عەرەب و توركەوە پێكەوە دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بێدەنگی وڵاتان ڕێگەی بۆ درێژەدان بە كوشتار لە غەززە خۆش كردووە

سەرەتا