1 کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە


وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە، لەسەر ڕێگای دیپلۆماسی بەردەوام بێت. 
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئێران "ئیرنا" بڵاوی کردەوە کە عەباس عەراقچی لە میانی دیداری لەگەڵ باڵیۆزانی بیانی و نوێنەرانی دیپلۆماسی لە تاران ڕایگەیاند: "ئەگەر دوژمن جارێکی دیکە ڕێگای ھێرشی سەربازیی ھەڵبژێرێت ئەوا وەڵامی ئێران لە جاران بەھێزتر دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە، لەسەر ڕێگای دیپلۆماسی بەردەوام بێت". 
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کردووە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمسال لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، دانوستانی دۆستانە و ئەرێنیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو ئەنجامداوە. 
بەپێی ئاژانسەکە وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی سەبارەت بەو سزایانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێندراون، ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن لەسەر ئاستەکانی سەربازیی و دیپلۆماسی، شکستی ھێناوە و وتوویەتی: "بە سەربازیی و سەپاندنی سزای زیاتر کێشەکە چارسەر ناکرێت، بەڵام دەتواندرێت لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە، کۆتایی بەو جەنگە ناڕەوایەی دژبە ئێران بھێندرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەن دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هاوشێوەی سوپای سەڵاحەددین بە كورد و عەرەب و توركەوە پێكەوە دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بێدەنگی وڵاتان ڕێگەی بۆ درێژەدان بە كوشتار لە غەززە خۆش كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: گۆشەگیرییەكی بێوێنە بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

سەرەتا