1 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات
فەڵەستین داوای لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی کرد کە گرووپە چەکدارەکانی ناو یەکەجوولەکە نشینەکان وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە گرووپە چەکدارەکانی ناو یەکە جوولەکەنشینەکان کە هێرش دەکەنە سەر فەڵەستینییەکان لە کەناری ڕۆژاوا، وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێت و سزایان بدات.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاگرتێبەردانی مزگەوتێک، موڵک و ماڵی فەڵەستینییەکان و دارەکانی زەیتوون لە شارەکانی، باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو لە لایەن ئیسرائیلییەکانی ئیدانە کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە کە گرووپە چەکدارەکانی ناو یەکە جوولەکەنشینەکان کە لە کەناری ڕۆژئاوا هێرشێکی ڕێکخراو و پلاندارێژراو دەکەنە سەر فەڵەستینییە سڤیلەکان، وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێت و دژی ئەو کەسانە سزا بگرێتە بەر.
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ڕاشیگەیاندووە کە هێرشبەرانی مزگەوتی سوڵتان ئیبراهیم دروشمی هەڕەشەئامێزیان لەسەر دیوارەکان نووسیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهاکانی پیرۆزی ئیسلام و بوونی فەڵەستینییەکان لە ناوچەکە کراوەتە ئامانج.
لەو ڕاگەیاندراوەدا وەزارەتی دەرەوە فەڵەستین داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار کردووە کە بەرپرسیارێتی خۆیان بە جێ بگەیەنن و هەنگاوی کرداری و پێویست بنێن بۆ پاراستنی فەڵەستینییەکان و شوێنە پیرۆزەکانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە