1 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەدرێت و
کیلیان مباپێی بۆ یاریکردن ئامادە دەبێت.
ڕۆژنامەی "ئاس"ی هەواڵێکی دڵخۆشکەری لە بارەی
بارودۆخی کیلیان مباپێی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید بڵاوکردەوە و پشتڕاستیکردەوە کە پێکانەکەی
ئەژنۆی ڕێگری لێناکات لە بەشداریکردن لە یاریی داهاتووی تیپەکەی بەرانبەر ڤیاریال.
ئەم پەرەسەندنە خێرایە لە بارودۆخی مباپێدا وەک مژدەیەکی
گەورە بۆ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی شاهانە هەژمار دەکرێت، کە بە نیازی تەواوە لە یاریی
ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەدا بەرانبەر ڤیاریال پشتبەستن بە تواناکانی ئەم ئەستێرە فەرەنسییە
لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتە ئەولەویەت.
گەڕانەوەی خێرای مباپێ لە کاتێکی زۆر گونجاودایە بۆ پێکهاتەکەی
مۆرینیۆ بەر لە چوونە نێو قۆناغێکی پڕ لە ئاستەنگی وەرز، چونکە یانەی شاهانە دوای
میوانداریکردنی هەردوو یانەی ڤیاریال و ئیشبیلیە، ڕاستەوخۆ لە ٢٥ـی مانگ یەکەم لە یاریگەی
"کامپ نۆ" دەبێتە میوانی بەرشەلۆنە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە