3 کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ نێو تیپەکە داوە.

 لە ماوەی ڕابردوو گرژییەکانی نێوان خیسۆسی ڕاهێنەری و کریس وایکرد هێرشبەرەکە کەمپی هەڵبژاردەکە جێبهێڵێت و ڕاهێنەرەکە ڕەتی کردەوە هیچ داوای لێبوردنێک بکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری ڕوی سانتۆس ڕۆژنامەنووسی پورتوگالییەوە سەبارەت بە بڕیاری کۆتایی ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال ئاشکرای کرد، کریس  بەفەرمی بێمەیلیی خۆی بۆ گەڕانەوە دەربڕیوە و ئامادەنییە تا ئەو کاتەی خیسوس لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیی پۆرتوگالدا بمێنێتەوە بگەڕێتەوە.

ڕۆناڵدۆ بە تەواوی ناڕازییە لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم تەنگژەیە لە سەرەتاوە تا ئێستا و هیچ متمانەیەکی بە قسەکانی ئەو ڕاهێنەرە نەماوە بەهۆی دژبەرییە ئاشکراکانی نێوان قسە میدیاییەکەی کە باسی لە خواستی گەڕاندنەوەی ڕۆناڵدۆ دەکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

سەرەتا